
ئەمڕۆ هەینى 1ى ئایار ڕۆژى جیهانى کرێکاران، لقى سلێمانى سەندیکاى کرێکارانى کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا یاداشتێکى 10 خاڵى ئاڕاستەى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد سەبارەت بە باشکردنى ڕەوشى ژیانى کرێکاران.
چالاک ڕەئوف سەرۆکى سەندیکاى کرێکارانى کوردستان لقى سلێمانى ڕایگەیاند “پێویستە حکومەت قەرەبووى ئەو کرێکارانە بکاتەوە کە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە کاریان لەدەستدا و بودجەى تایبەت تەرخانبکرێت بۆ بیمەى بێکارى”.
هاوکات داواکاربوون “هێنانى کرێکارى بیناى سنوردار بکرێت و چاودێرى زیاترى خاوەن کار و کۆمپانیاکان بکرێت بۆ دابینکردنى پێداویستییەکانى پیشەى سەلامەتى، بەگەڕخستەنەوەى پارەى پاشەکەوتى کرێکاران لە پڕۆژەى وەبەرهێنان لە خزمەتى کرێکاراندا”.
لەبارەى ڕووداوەکانى گیانلەدەستدانى کرێکاران لەکاتى کارکردندا، چالاک ڕەئوف وتى: “لەمانگى 1ى ئەمساڵەوە تاوەکو مانگى 3 کە کرێکاران کاریان کردووە، 2 کرێکار لەشارى سلێمانى بەهۆى کارەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە”.
#SNN_EXCLUSIVE
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش



