رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى “زیاتر له سێ هه‌فته‌یه تووشبوون به كۆرۆنا له سلێمانى كه‌مى كردووه”

کۆرۆنا لە هەولێر
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوەبه‌رى نوسینگه‌ى سلێمانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند :”رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا له سنوورى پارێزگاى سلێمانى ماوه‌ى سێ هه‌فته‌یه كه‌مى كردووه، داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین زیاتر پابه‌ندن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌واڵى دڵخۆشكه‌ر بگاته هه‌مولایه‌ك و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆرۆنا تۆماربكرێت”.
د.نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن، به‌ڕێوەبه‌رى نوسینگه‌ى سلێمانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى به SNNى راگه‌یاند :”بهپابهندى هاووڵاتییان توانرا رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له سنوورى پارێزگاى سلێمانى له لوتكه بێته خواره‌وه زیاتر له سێ هه‌فته‌یه رێژه‌ى تووشبوون كه‌مى كردووه به‌ڵام رێژه‌ى مردن هێشتا به‌رزه و له‌سه‌ر ئاستى عێراق به سێیه‌م پارێزگا دێت له به‌رزى ڕێژه‌ى مردن به كۆرۆنا”.
وتیشى “ئه‌م دابه‌زینى ڕێژه‌ى تووشبوونه به جێبه‌جێكردنى رێنمایه‌كان و پابه‌ندبوونى هاووڵاتییان و داخستنى چه‌ند شوێنێك هاتۆته ئاراوه، به‌ڵام له ئێستادا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان و ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان و كافتریاكان كراونه‌ته‌وه بۆیه ده‌توانین بڵێن مه‌ترسیه‌كه نه‌ڕه‌ویوەته‌وه، هاووڵاتییان ده‌كرێ له جاران زیاتر پابه‌ند بن بۆ ئه‌وه‌ى دووباره ئه‌و شوێنانه دانه‌خرێت و ژیان نه‌وه‌ستێته‌وه”.
ئاماژەی بەوەشکرد” شه‌پۆلى دووه‌مى كۆرۆنا كه له مانگى ڕابردوودا ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كرد زیاتر به هۆى ئه‌و به‌ریه‌كه‌وتنه بوو كه له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا روویدا بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌م بۆ جه‌ژنى قوربان له ڕێگاى ئۆنلاینه‌وه جه‌ژنه پیرۆزه له‌یه‌ك بكه‌ن له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دووباره ڤایرۆسى كۆرۆنا نه‌ڕواته‌وه هه‌موو ماڵێكه‌وه”.
به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 12 هه‌زار كه‌س تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌ش 455 گیانیانله‌ده‌ستداوه و 6468 كه‌سیش له نه‌خۆشییه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


