
مەرزی پشتە (سەرتەک)
بەبەبڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشی گومرگى هەرێم و بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاردرا كە سبەی3 ئایار مەرزی بازرگانی پشتە لە سنوری ناحییەی بەمۆ بەڕووی كاری بازرگانیدا بكرێتەوە، بەڕیوەبەری ناحییەكەش داوا لە شۆفێران دەكات پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان ببن.
بە گوێرەی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم كە وێنەیەكی لای SNN ئاماژە بەوەكراوە، بەفەرمانی وەزیری ناوخۆ بڕیاردرا كە سبەی یەك شەممە3ی ئایار 2020 مەرزی پشتە (سەرتەك) لە سنوری ناحییەی بەمۆ بكرێتەوە و جوڵەی بازرگانی دەسەتپێبكاتەوە.
لای خۆیەوە سمكۆ سالار، بەڕێوەبەری ناحییەی بەمۆی سەربەپارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: داخستنی مەرزی پشتە لە سنورەكەماندا بە هەمان ئەو هۆكارە بوو كە مەرزەكانی دیكەی لەسەر دارخرا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بەڵام بە هەوڵ و ماندووبوونی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە و چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندیدار بڕیاردرا كە سبەی جارێكی دیكە مەرزەكە بەڕووی كاری بازرگانیدا بكرێتەوە.
بەرێوەبەری ناحییەی بەمۆ داواشی لە شۆفێران و بازرگانانی ئەو سنورەكرد، كە پابەندی ڕێكارە تەندروستییەكانی وەزارەتی تەندروستی بكەن بۆ ئەوەی بتوانین درێژە بدەین بە كردنەوەی مەرزەكە و دەستپێكردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنورەكەدا.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1 hour لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1 hour لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش



