تایبەتمەندى کرێکارانى حزبى شیوعى یاداشتێک ئاراستەى حکومەت دەکات

تایبەتمەندى کرێکارانى حزبى شیوعى کوردستان داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد یاسایەکی نوێی کار دەربکات کە مافی کرێکاران و بیمەی بێکاری و یەکسانی کار و خانەنشینی تیادا مسۆگەر کرابێت.
پۆڵا ئەحمەد-ئەندامى کۆمیتەى تایبەتمەندى کرێکارانى حزبى شیوعى کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 2ى ئایار، لەشارى سلێمانى لەگەڵ وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى کۆبونەوە، یاداشتێکى 8 خاڵیان تایبەت بە کێشە و گرفتەکان کرێکارانیان ئاراستە کرد.
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، پۆڵا ئەحمەد رایگەیاند، “پێویستە حکومەتى هەرێم بەجدى بەدەم کێشە و گرفتەکانى کرێکارانەوە بێت، چونکە دۆخەکەیان لەوە زیاتر هەڵناگرێت و گوزەرانیان لەوپەڕى خراپیدایە”.
وتیشی، “داوامان کردوە کۆتاى بە سیاسەتى ئابورى بەرخۆر بهێنریت، یاسایەکى نوێى کار دەرابکرێت بەپێى یاسا و رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان کە مافى کرێکاران و بیمەى بێکارى و یەکسانى کار و خانەنشینى تێدا مسۆگەر بێت”.
راشیگەیاند، “حکومەت پێویستە یاسایەک دەربکات کە قەرەبووى کرێکارانى بیناسازى بکاتەوە، چونکە یاساى خانەنشینى و دابینکردنى بیمەى کۆمەڵایەتى نایانگرێتەوە، هاوکات پێویستە بنکەى تەندروستى تایبەت بە کرێکاران لە ناوچەى پیشەسازى و کۆمپانیاکان بکرێتەوە، رۆڵى دادگاى کار لە چارەسەر کردنى کێشەکانى کرێکاران کارا بکرێتەوە”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
23 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
34 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
55 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
23 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
34 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
55 mins لهمهوپێش



