خولی ئینگلتەرا کۆتایی هات و شوێنی یانەکان لە خولە ئەوروپییەکان ئاشکرا بوو

یانەی چێڵسی
SNN Sport
ئێوارەی ئەمڕۆ بە 10 یاری کۆتایی بە گشت یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا هات و شوێنی یانەکانی خولەکە لە وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکان و ئەوروپا لیگ ئاشکرا بوو.
یانەی لیڤەرپوڵی پاڵەوانی خولەکە بووە میوانی یانەی نیوکاسڵ و توانی 3-1 یاریەکەی لێ بباتەوەو ژمارەی خاڵەکانی بۆ 99 بەرزبکاتەوە.
گۆڵەکانی لیڤەرپوڵ، ڤان دایک، ئۆرێگی و مانی تۆماریان کرد.
لە یارییەکی تردا یانەی مانچستەریونایتد توانی 2-0 لە یانەی لیستەرسیتی بباتەوەو سەرکەوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان لە وەرزی داهاتوو بەدەست بهێنێت.
دوو گۆڵی یاریەکە یاریزان،برۆنۆ فێرناندێز لە خولەکی 71 بە لێدانی سزاو لینگارد لە خولەکی 98 تۆماریان کرد.
لە یارییەکی تردا یانەی چێڵسی توانی 2-0 لە یانەی لە یانەی وڵڤەرهامپتۆن بباتەوەو سەرکەوتنی بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان لە وەرزی داهاتوو بە دەستهێنا.
دوو گۆڵی یاریەکە مۆینت و جیرۆ لە خولەکەکانی 46 و 49 تۆماریان کرد.
- بە فەرمی یانەکانی لیڤەرپوڵ، مانچستەرسیتی، مانچستەریونایتد و چێڵسی گەیشتنە قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان لە وەرزی داهاتوو.
- یانەکانی لیستەرسیتی و تۆتنهام بە فەرمی گەیشتنە خولی یۆرۆپالیگ.
- یانەکانی بۆرنمۆس ، واتفۆرد و نۆریچ سیتی بۆ ریزی یانە پلە دووەکان دابەزین.
- دی برۆین بە 20 گۆڵ دروستکردن خەڵات کرا.
- ڤاردی بە 23 گۆڵ بووە گۆڵکار.
- ئێدەرسۆن زۆرترین جار گۆڵەکەی خاوێن بوو کە 16 جار بوو.
ئەنجامی یارییەکانی هەفتەی 38 بەمشێوەیە بوو.
ئارسناڵ3-2واتفۆرد
بێرنلی1-2برایتۆن
چێڵسی2-0وڵڤەرهامپتۆن
کریستاڵ پاڵاس1-1تۆتنهام
ئێڤەرتۆن1-3بۆرنمۆس
لیستەرسیتی0-2مانچستەریونایتد
مانچستەرسیتی5-0نۆریچ سیتی
نیوکاسڵ1-3لیڤەرپوڵ
ساوسهامپتۆن3-1شیفڵد یونایتد
وێستهام1-1ئەستۆن ڤێلا
گۆڵکارانی خولەکە:
- جێمری ڤاردی لە لیستەرسیتی 23 گۆڵ.
- ئۆبامیانگ لە ئارسناڵ 22 گۆڵ.
- دانی ئینگز لە ساوسهامپتۆن 22 گۆڵ.
- رەحیم ستەرلینگ لە مانچستەرسیتی 20 گۆڵ.
- محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپوڵ 19 گۆڵ.
ریزبەندی کۆتایی ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا:2019 -2020
- لیڤەرپوڵ99
- مانچستەرسیتی81
- مانچستەریونایتد66
- چێڵسی66
- لیستەرسیتی62
- تۆتنهام59
- وڵڤەرهامپتۆن59
- ئارسناڵ56
- شیفڵد یونایتد54
- بێربلی54
- ساوسهامپتۆن52
- ئێڤەرتۆن49
- نیوکاسڵ44
- کریستاڵ پاڵاس43
- برایتۆن41
- وێستهام39
- ئەستۆن ڤێلا35
- بۆرنمۆس34
- واتفۆرد34
- نۆریچ سیتی21
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


