له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا 125 تووشبووى كۆرۆنا له گه‌رمیان چاكبوونه‌ته‌وه

نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به كۆرۆنا له قه‌زاى كه‌لار ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستیى گه‌رمیان له ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا له سنووره‌كه 11 هاووڵاتى به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه و 252 كه‌سیش تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، له به‌رامبه‌ریشدا 125 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێى ئاماره‌كه كه ده‌ست SNN كه‌وتووه، “له ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌ى رابردوودا له سنوورى گه‌رمیان هه‌زار 418 پشكنینى ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان ئه‌نجامدراوه و له‌و رێژه‌یه‌ش ده‌ركه‌وتووه 252 كه‌سیان هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه‌ن”.
له ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “هه‌ر له‌و هه‌فته‌یه‌دا 11 هاووڵاتى به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه كه چوار كه‌سیان ئافره‌تن و حه‌وت كه‌سیى دیكه‌شیان له ره‌گه‌زى نێر بوون”.
له لایه‌كى دیكه‌وه به پێى ئاماره‌كه، “هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 125 هاووڵاتى له‌و ڤایرۆسه رزگاریان بووه و چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان به جێهێشتووه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: “ئاماره‌كانى تووشبوون به كۆرۆنا له گه‌رمیان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕۆن، به‌ڵام داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین به‌رده‌وامبن له خۆپارێزى، چونكه ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌پارێزین دووباره ئاماره‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌ڕۆنه‌وه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


