ڤیدیۆ:یۆڤانتۆس بۆ جاری نۆیەمی لەسەریەک بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا

یۆڤانتۆسی پاڵەوانی ئەم وەرزە
SNN Sport
لە هەفتەی 36ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئۆڤانتۆس توانی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە بباتەوەو بۆجاری 36 لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوان، کە نازناوی نۆیەمی لەسەر یەکبوو.
هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و سەمپدۆریا لە یاریگای یۆڤانتۆس رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یانەی یۆڤانتۆس توانی 2-0 یاریەکە بباتەوەو ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە.
لە گێمی یەکەم رۆناڵدۆ توانی لە خولەکی 45+7 گۆڵی پێشکەوتن بۆ یانەی یۆڤانتۆس بکات و گێمی یەکەم 1-0 تەواو بوو.
لە گێمی دووەم بێرناردسکی توانی ئەنجامەکە لە خولەکی 67 بکاتە، 2-0 و لە خولەکی 89 رۆناڵدۆ لێدانی سزای لە دەستداو نەیتوانی گۆڵی ژمارە 32 لەم وەرزەی خولەکە بکات، بە جیاوازی 3 گۆڵ لە دوای ئیمۆبێلی هێرشبەری یانەی لازیۆ دێت.
خاڵەکانی یۆڤانتۆس بووە 83 خاڵ لە 36 یاریدا و بە فەرمی بووە پاڵەوانی خولەکە، یەکەم یانەیە لە مێژووی خولی ئیتاڵیا و پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا 9 جاری لەسەر یەک ببێتە پاڵەوان.
CHAMPIONS!!!!!!!!! 🏆🏆🏆🏆🏆🏆🏆🏆🏆 #Stron9er pic.twitter.com/ipb4FN1qMN
— JuventusFC (#Stron9er 🏆🏆🏆🏆🏆🏆🏆🏆🏆) (@juventusfcen) July 26, 2020
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



