“ناكۆكییەكانی نێوان پارتی و یەکێتی كاریگەری لەسەر پرۆسەی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت”

هێزەکانی پێشمەرگە
SNN-مەودا مستەفا
جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەێنێت :” بێگومان ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی كاریگەری لەسەرە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی چاكسازییەكانی نێو وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت و بۆ پرسی چاكسازیش لەنێو وەزارەتی پێشمەرگە پێنج لیژنە دروستكراوە”.
عوسمان كەریم جێگری سەرۆك و لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: لە ئێستادا لە وەزارەتی پێشمەرگە پێنچ لیژنەی دروست كراون بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی چاكسازی و یەكگرتنەوەی هەردوو هێزی 70 و 80 ئەوەی ئێمە ئاگاداربین لیژنەكان دەستیان بە كارەكان كردووە هیوادارین لیژنەكان كارەكانیان بە ڕێكو پێكی ئەنجامبدەن.
وتیشی: “رەنگە ئەو پرۆسەی چاكسازیە كە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدەدرێت كاتی زۆری بوێت و بێگومان كێشە سیاسییەكانی ئەم دواییەی نێوان پارتی و یەكێـتی كاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاكسازی دەبێت”.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە رێگەی 39 خاڵەوە چاكسازی لە وەزارەتەكەی و یەكەی حەفتا و هەشتا دەكات، گرنگترینیشیان بریتین لە یەكخستنی یەكەی ژمێریاری، خانەنشینی، پێداچوونەوە بە پلەی سەربازی، ژمارەی پاسەوانەكان و هەیكەلیەتی لیواكان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


