حکومەتی ئەمریکا نیومیار دۆلار دەداتە کۆمپانیای مۆدێرنا بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا

کۆمپانیای مۆدێرنا
SNN
حکومەتی ئەمریکا 472 ملیۆن دۆلار دەداتە کۆمپانیای (مۆدێرنا) بۆ تەکنەلۆجیای زیندوو لەگەڵ دەرمان، تا لە رێگەیەوە بتوانن پەرە بە توێژینەوەکانیان بدەن بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێکی کاریگەی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەم هاوکاریانەی ئەمریکا لە چوارچێوەی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، کە تا ئیستا چەندین ملیار دۆلاری بەخشیوە بە کۆمپانیاکانی توێژینەوە تا بگەنە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی لە زۆرترین پارەی لەو بوارەدا تەخان کردووەو ئەگەر هەیە پێش هەموو وڵاتێکی دیکە بگاتە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا.
لای خۆشییەوە کۆمپانیایی مۆدێرنا تا ئێستا چەند ڤاکسینێکی لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئەمریکا تاقی کردۆتەوە و ئەو هاووڵاتییانەی کە خۆیان بەم توێژینەوەیە بەخشیوە کراون بە چەند گروپێکەوە و لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا ئەنجامی تەواوی توێژینەوەکان و ڤاکسینەکان دەردەکەوێت، وەک ترەمپ هەفتەی رابردوو لە تویتێکدا ئاماژەی پێکرد “هەواڵی خۆش دەربارەی ڤاکسینی کۆرۆنا” بەبێ هیچ روونکردنەوەیەکی تر، پێدەچێت ئەمریکا زۆر نزیکبێت لە بەرهەمهێنای ڤاکسینی ئەو ڤایرۆسە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


