
ریاڵ مەدرید
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کاتێک بۆ گەڕانەوە بۆ مەشق و راهێنانەکان دیاری دەکات و لە 11ی ئەم مانگی ئایارە راهێنان ئەنجام دەداتەوە.
رۆژنامەی مارکا ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی شاهانە بڕیاریداوە 11/5/2020 یەکەم یەکەی مەشق و راهێنان ئەنجام بدات، بەڵام پێش ئەو بەرواوە یانەکە دەبێت پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەموو یاریزانەکانی یانەکەی و ستافی راهێنەران ئەنجام بدات.
مەشق و راهێنانەکانیش بە چەند قۆناغێک ئەنجام دەدرێت و سەرەتا یاریزانەکان بە جیا راهێنان دەکەن، بەڵام لە دوای چەند رۆژێک مەشقی تاکە کەسی، راهێنانی بە کۆمەڵ دەکەنەوە.
چاوەڕوان دەکرێت یارییەکانی ئەم وەرزەی لالیگا لە مانگی حوزەیران دەستپێبکاتەوە کە تەنها 11 هەفتەی ماوە.
خولی ئیسپانیا 27 هەفتەی لێ تەواو بووە، یانەی بەرشەلۆنە 58 خاڵی کۆکردووەتەوە و پێشەنگە، یانەی ریاڵ مەدرید لە پلەی دووەم دێت بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ،بەڵام لە خولی یانە پاڵەوانەکان ریاڵ مەدرید دۆخی باش نیەو یاری چوونی قۆناغی شانزەی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ 2-1 بە یانەی مانچستەرسیتی دۆڕاندووە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش



