
ساسولۆ
یانەی ساسولۆ بووە یەکەم یانە لە خولی ئیتاڵیا دەست بە مەشق و راهێنانەکان بکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە مانگی ئازاری رابردووەوە مەشق و راهێنانەکانی راگرتبوو.
یانەکە یاریزانەکانی ئازاد کردووە لە رۆژی دووشەممە 4ی ئایار دەست بە ئامادەکارییەکان بکەنەوە، بەڵام دەبێت یاریزانەکان مەشقی بە کۆمەڵ نەکەن و تەنها بە جیا راهێنان ئەنجام بدەن.
دوای ساسولۆ یانەی بۆلۆنیا دەبێتە دووەم یانە راهێنان ئەنجام بداتەوە و بڕیارە ئەویش لە رۆژی سێشەممە یەکەم یەکەی مەشقی ئەنجام بدات.
ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی ئیتاڵیا رەزامەندی دەربڕیوە یانەکان لە 18ی ئایار مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ ئەنجام بدەن.
خولی ئیتاڵیا 26 هەفتەی لێ تەواو بووە، یانەی یۆڤانتۆس 63 خاڵی کۆکردووەتەوەو پێشەنگی خولەکەیە، دوای ئەو یانەی لازیۆ دێت بە کۆکردنەوەی 62 خاڵ.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی رابردوو زۆر بە توندی لە وڵاتی ئیتاڵیا دا، زیاتر لە 20 هەزار کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستدا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



