
زانکۆی-گەرمیان
به‌شێك له مامۆستایانى و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نن دواكه‌وتنى مووچه‌و ئه‌مجۆره له سزادان و برسیكردنى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران به‌كارێكى نابه‌جێ ده‌زانین و بایكۆتى پرۆسه‌ى خوێندن ده‌كه‌ین و ناچینه ژێر هیچ بارێكى سه‌پێندراو، مامۆستایه‌كى زانكۆش ده‌ڵێت حكومه‌ت بێباكه له دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر.
ده‌شتى عه‌لى مامۆستا له زانكۆى گه‌رمیان به Snnى راگه‌یاند: ئەم هەڵوێستەی ئێمە بەشێکی بەهۆی دواکەوتنی مووچەو وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانمانە، بەشێکی دیکەشی دژی سیاسەتی شکست‌خواردووی حکومەتی هەرێمە لە ئیدارەدانی کارگێڕیی و دارایی هەرێمەکە.
وتیشى، “ناكرێت حكوومه‌تى هه‌رێم به‌مشێوه‌یه بێباک و بێدەربەستیانە بێت لە بەدەمەوەهاتن و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و بەپەلە بۆ ئەم دۆخە نەخوازراوە کە جگە لە فەرمانبەران و مووچەخۆران، ژیانی زۆرینەی هاووڵاتیانی ئاساییشیان خستووەتە نارەحەتییەوە”.
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، وه‌كو كۆمه‌ڵێك له مامۆستایانى زانكۆ هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌ربڕیوه و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ناڕه‌زایى ده‌بڕین و ناچنه ژێر هیچ بارێكى سه‌پێندراو به ده‌وام كردن تاوه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ى مووچه‌خۆران ده‌دۆزرێته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌یاندا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی گه‌رمیان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی گه‌رمیان، دژى ڕاگرتن و دواكه‌وتنی مووچه‌ین و ئه‌م جۆره له سزادان و برسیكردنی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران به كارێكی نابه‌جێ و ناڕه‌وا ده‌زانین و بایكۆتی پرۆسه‌ی خوێندن (به‌هه‌موو جۆره پێشنیاركراوهكانییهوه) ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پابه‌ند نابین به ده‌وامكردنه‌وه و ناچینه ژێر هیچ بارێكی سه‌پێنراوه، تاكو له كاتی خۆی و بێ دواكه‌وتن مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆمان كه بریتییه له مووچه و شایسته داراییه‌كان وه‌رده‌گرین.
له سنوورى گه‌رمیان تادێت بازنه‌ى ناڕه‌زاییه‌تیه‌كان له دژى دواكه‌وتنى مووچه زیاتر ده‌بێت و پێشتر به‌شێك له كارمه‌ندان و پزیشكانى نه‌خۆشخانه‌كان سنووره‌كه مانگرتنیان له ده‌وام راگه‌یاند.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
26 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
26 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



