
photo/AP
SNN
دوای ئەوەی دوێنێ دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکیدا داوای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەمساڵی سەرۆکایەتیی ئەمریکای کرد، ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس کە سەر بە پارتی کۆمارییەکانن ئەو پێشنیارەیان رەتکردەوە.
میچ مەکۆنێڵ سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، لەگەڵ کێڤن مەکارسی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە نوێنەرایەتی پارتەکەیان لە کۆنگرێس دەکەن، ئەو پێشنیارەیان رەتکردەوە.
میدیاکانی ئەمریکاش رایانگەیاندووە، بەگوێرەی دەستوور سەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەمریکای نییە و هەر پێشنیارێک لەوبارەیەشەوە هەبێت دەبێت لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەندبکرێت.
ترەمپ لە تویتەکەیدا رایگەیاندبوو: “هەڵبژاردنی ئەمریکا بە پۆستە پڕساختەکاری دەبێت و دەبێتە شەرمەزارییەکی گەورە بۆ ئەمریکا، لەبەرئەوە داوا دەکەم هەڵبژاردنەکە دوابخرێت تا ئەوکاتەی هاووڵاتییان دەتوانن بەشێوەیەکی گونجاو دەنگبدەن”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



