
ژن و پیاوێک لەبەردەم دوکانەکەیان لە میونخ، مانگی ئایار، وینە: AP
SNN
بەگوێرەی ئامارێکی فەرمی، ئابووری ئەڵمانیا لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بە رێژەی 10.1% پاشەکشەیکردووە، ئەمەش بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
نوسینگەی فیدراڵی ئامارەکانی ئەڵمانیا لە راپۆرتێکیدا ئەو پاشەکشەیەی خستووەتەڕوو، ئاماژەی بەوەشکردووە: “لە ساڵی 1970وە کە گەشەی ئابووری ئەڵمانیا تۆمارکراوە، تا ئێستا وڵاتەکە پاشەکشەی لەو جۆرەی بەخۆیەوە نەبینیووە”.
راشیگەیاندووە: “زیانەکان بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا ئاستی هاوردە و هەناردەکردنی شتومەک کەمیکردووە”.
بەهۆی بەرزی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە، لە نێوان مانگەکانی ئازار تا ئایار رێککاری تووندی تەندروستی لە ئەڵمانیا جێبەجێکرا ئەوەش بەشێک لە کەرتەکانی لاوازکرد.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



