
نەخۆشخانەی ڕزگاری
SNN
پارێزگاری هەولێر لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە دروستبوونی گرفتی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر پێکهێنا و لیژنەکە راپۆرتێک بۆ سەرۆکی حکومەت ئامادە دەکات.
لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ دەرچووە و واژووی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێری پێوەیە، هاتووە: “لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریاردرا بەپێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بەرێزانەی خوارەوە تایبەت بە رووداوی نەخۆشخانەی رزگاری لە رۆژی 30ی تەموز”.
ئاماژە بەوەشکراوە: “لیژنەکە لێکۆڵینەوە دەکەن بە مەبەستی گەیشتن بە راستییەکان، لەژێر رۆشنایی ئەمەش بەئامادەکردنی راپۆرتێکی تایبەت بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.
ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە 30ی تەموزی 2020، لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر، کە نەخۆشخانەکە تایبەتکراوە بەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە باری تەندروستییان ناجێگیرە، گرفتی نەمانی ئۆکسجین دروستبوو و ئەوەش ترسی لای نەخۆشانی کۆرۆنا دروستکرد و کاردانەوەی لێکەوتەوە.
د. لاوەند سەردار بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش ئەمڕۆ لە لێدوانێکیدا وتی: “رۆژانە گرفتی کەمی ئۆکسجینمان هەیە، ئێمه ههموو شتێكمان پێ ناكرێت ئهوهی لهسهرمانه دابینمان كردووه بۆ نهخۆش، ئهوهی دیكه له توانای نهخۆشخانهكهمان نییه “.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


