توركیا نووسینى نامه‌ى توێژینه‌وه‌ى له زانكۆكاندا به زمانى كوردى قه‌ده‌غه كرد

ئاڵاى كوردستان
SNN
ئه‌نجوومه‌نى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى توركیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڕیاریدا ئه‌و خوێندكارانه‌ى نامه‌ى توێژینه‌وه‌كانیان به زمانى كوردى له‌باره‌ى زمان و ئه‌ده‌بى كوردى ده‌نووسن رابگرێت و بۆ له‌مه‌ولاش خوێندكارانى ئه‌و به‌شه به توركى توێژینه‌وه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
به‌پێى بڕیارێك كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى توركیا ده‌رچووه، “سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه له به‌شى زمان و ئه‌ده‌بى كوردى ده‌خوێنن، نامه‌ى توێژینه‌وه‌كانیان به زمانى كوردى ده‌نووسن پێویسته توێژینه‌وه‌كانیان بوه‌ستێنن و چیتر به زمانى توركى بینووسن”.
له ئێستادا له چوار زانكۆى وڵاتى توركیا كه پێكهاتوون له: زانكۆى دیجله له دیاربه‌كر، زانكۆى ماردین ئارتوكۆلو، زانكۆى بینگۆل و زانكۆى موش به‌شى زمان و ئه‌ده‌بى كوردى هه‌یه و تێیدا خوێندكاران به زمانى كوردى نامه‌ى توێژینه‌وه‌كانیان ده‌نووسن.
كردنه‌وه‌ى به‌شى زمان و ئه‌ده‌بى كوردى له زانكۆكانى توركیا مێژوویه‌كى دوردرێژى نییه، به‌ڵكو ده‌گڕێته‌وه بۆ ساڵى 2013 كاتێك كه “پرۆسه‌ى ئاشتى” له‌نێوان حكومه‌تى ئه‌و وڵاته و پارتى كرێكارانى كوردستان و هاووڵاتییانى كورد به‌ڕێوه‌ده‌چوو، به‌ڵام تا ساڵى 2015 به‌رده‌وامبوو و شكستى هێنا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


