
ئارسر و بارتۆمیۆ
SNN Sport
دوای ئەوەی ئارسری بەرازیلی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە تا کۆتایی ئەم وەرزە بڕیارە لە یانەکە بمێنێتەوەو دواتر پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس بکات، ریزەکانی یانە کەتەلۆنیەکەی پێش تەواوبوونی کاتی یاسایی چوونی لە یانەکە جێهێشت و ئەوەش نیگەرانی لە یانەی بەرشەلۆنە دروستکرد.
ئەمڕۆ لە نوێترین لێدوانیدا کە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، هێرشی تووندی کردە سەر ئارسر و رایگەیاند” ئەوەی ئەو یاریزانە ئەنجامیداوە بێرێزی بووە”.
بارتۆمیۆ رایگەیاند:”ئارسر بێرێزی کردووە یانەکەی جێهێشتووەو گەڕاوەتەوە بۆ بەرازیل،ئەو پەیوەندی بە ئێمەوە کردوو وتوویەتی لە بەرازیل دەمێنمەوە، ئەمە بڕیارەو ئێمە رێگە بە هیچ یاریزانێک نادەین یانەکە جێبهێڵێت”.
دواتر وتی:” یانەکە دەیەوێت بە شێوەیەکی باش کاری خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەکان بکات،ئارسر نایەوێت لە خولێکی گرنگی لەمشێوەیە یاری بکات، ئەگەر وابێت ئەو دەیەوێت خۆی لە ناو ببات”.
لە کۆتایدا وتی:” ئەو رێزی هاوڕێکانی لە یانەی بەرشەلۆنە نەگرتووە، ئەو لە بەرازیلیەو نەگەڕاوەتەوە”.
ئارسر دوای تەواوبوونی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشت و گەڕایەوە بۆ بەرازیل، بەرشەلۆنە بڕیاریدا دۆسیەیەک دژی ئەو یاریزانە بکاتەوەو سکاڵای لەسەر تۆماربکات و رێککاری یاسایی توندی بەرامبەر بگرێتە بەر.
ئارسر بە بڕی 72 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە کردووە لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆی تری زیادە، ئەم یاریزانە بڕیارە تا کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بەردەوام بێت و دواتر بە یەکجاری پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس بکات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


