مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتی: رێگه ناده‌ین كه‌س دەست بۆ زەوی و زاری کورد به‌رێت

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ى هێنانى 30 خێزانى عه‌ره‌بى هاورده بۆ دوزخورماتوو و رایگه‌یاند: داوا لە سەرۆککۆمار، سەرۆكوەزیران، وەزیری ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ، نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەکەین رێگە لەم دەستدرێژی و داگیرکارییە بگرن.
له ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “بە داخەوە لە کاتێکدا هاونیشتمانییانی کەرکوک و دوزخورماتوو سەرقاڵی بەڕێکردنی بۆنەکانی جەژنی قوربانن، لەم کاتەدا و بەدەر لە رێوشوێنە دەستووری و یاساییەکان بەشێک لە “عەرەبە هاوردەکان” کە لەدوای پڕۆسەی ئازادیی عێراقەوە کەرکوک و دەوربەریان بەجێهێشتووە و پێشتر لە چوارچێوەی سیاسەتی بە عەرەب کردن هێنرابوونە کەرکوک ناوچەکانی دەوروبەری، ئەمڕۆ جارێکی تر و بە مەبەستی بە عەرەب کردنەوەی ناوچەکانی (حەفتەغار و مەهاوش و کولیتەپەی سەر بە شارۆچکەی داقوق) بە هێزێکی زۆرە هاتوونەتەوە سنوورەکە و دەیانەوێت دووبارە لە سەر زەوی و زاری کوردی رەسەنی دانیشتووی ئەو ناوچانە نیشته‌جێ بکرێنەوە”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “لەم رووەوە داوا لە سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران، وەزیری ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ، نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەکەین کە بەپەلە رێگە لەم دەستدرێژی و داگیرکارییە بگرن و رێگە نەدەن ئاشتی کۆمەڵایەتیی بشێوێنرێ و پەیوەندی لە مێژینەی نێوان پێکهاتە رەسەنەکانی کەرکوک تێکبدرێت، ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەڵسوکەوتە داگیرکارییە رەتدەکەینەوە و بە سەرەتایەکی مەترسیداریشی دەزانین بۆ لێکترازانی نێوان پێکهاتەکان بە تایبەتیش نێوان کورد و عەرەب، لەو رووەوە داوا لە هێزە ئەمنییەکانیش دەکەین بەپەلە رێوشوێنە دەستوورییەکان بگرنەبەر و رێگە لەم داگیرکارییە بگرن و لایەنگیری نەکەن”.
له كۆتاى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “لەم سۆنگەیەوە هەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە کە بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەین دەست بۆ زەوی و زاری کورد ببرێ و لەو پێناوەدا هەموو رێوشوێنێک دەگرینەبەر و ئامادەی هەموو شێوازێکی خەباتی مەدەنی و سیاسین، هەر ئەمڕۆش لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوک و پەرلەمانتارەکان لە سەرخەتبوون بۆ ئەو مەبەستە و پەیوەندییان بە بەڕێز سەرۆککۆمار و وەزیری ناوخۆ و لایەنەکانی ترەوە کردووە و لە بەرامبەردا ئەوانیش بەڵێنیان داوە بە دەستوور و یاسا چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن و هەر رێوشوێنێک پێویست بوو بيگرنەبەر بە مەبەستی کۆتایی هێنان بەم کێشەیە”.
پێشتر كه‌ریم شوكر، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له خورماتوو به SNNى راگه‌یاند: ” به‌یانى ئه‌مڕۆ به هاوكارى هێزه ئه‌منییه‌كان 30 خێزانى عه‌ره‌بى هاورده هێنراون بۆ هه‌ردوو ناوچه‌ى (ته‌په كولى) و (حه‌فته‌غار) كه پێشتر له ساڵانى نه‌وه‌ته‌كان له لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه ئه‌و ناوچانه ته‌عریب كران و دوو كۆمه‌ڵگه‌ى تێدا دروستكرا به ناوى كۆمه‌ڵگاى مه‌هاوش و حه‌فته‌غار و كورده‌كان ده‌كران”.
وتیشى: “له دواى رووخانى رژێمى به‌عسه‌وه كورده‌كان جارێكى دیكه گه‌ڕانه‌وه زێدى خۆیان و ئه‌و عه‌ره‌بانه ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكى دیكه ده‌یانه‌وێت ئه‌و ناوچه‌یه ته‌عریب بكه‌نه‌وه، 30 خێزان بۆ هه‌ردوو ناوچه‌كه هێنراون ده‌یانه‌وێت كورده‌كان ده‌ربكه‌ن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


