
هێرشی چەکدارانە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى خورماتوو له‌كاتێكدا به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى حه‌مرین ده‌یه‌وێت بگاته ئه‌و شوێنه‌ى كێشه له نێوان كورد و عه‌ره‌به‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه له لایه‌ن گروپێكى هاووڵاتییانى عه‌ره‌به‌وه په‌لامارى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ده‌درێت، به‌ڵام به‌بێ زیانى گیانى له‌و په‌لاماره رزگاری ده‌بێت.
ئیدریس عادل به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له داقوق به SNN ى راگه‌یاند: “به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئیداره‌ى كه‌ركوك سێ كۆمه‌ڵه خێزانى عه‌ره‌بى هاورده‌ى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، گرژیش له‌نێوان دانیشتووانه كورده‌كه و عه‌ره‌به‌كاندا دروستبوو”.
وتیشى “به‌هۆى ئه‌و ئاڵۆزییه‌ى له نێوان عه‌ره‌ب و كورد هاته ئاراوه، كه‌ریم شوكر، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى حه‌مرین له خورماتوو هه‌رچه‌نده بارى ته‌ندروستیشى ناساغه، بۆ ئه‌وه‌ى بچێته شوێنى رووداوه‌كه و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانى كوردى سنووره‌كه بێت و هه‌وڵى كۆنتڕۆڵى بارودۆخه‌كه بدات، سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌ى كرد
به‌ڵام له لایه‌ن گروپێكى عه‌ره‌به‌وه په‌لامار درا”.
ئیدریس عادل راشیگه‌یاند: “له‌و په‌لاماره‌دا ته‌نیا زیانى ماددى به‌ر ئۆتۆمبێلی به‌رپرسى حه‌مرین كه‌وتووه و خۆى و پاسه‌وانه‌كانى زرگاریان بووه و له ئێستادا عه‌ره‌به‌كانى ناوچه‌كه كشاونه‌ته‌وه و بارودۆخه‌كه هێوربووه‌ته‌وه”.
باسی لهوەشکرد، “كێشه گه‌یشتووه‌ته حكومه‌تى عێراق و سه‌ركردایه‌تى كورد و په‌رله‌مانتاران و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش هاتوونه‌ته خه‌ت و له‌هه‌وڵى چاره‌سه‌رى ئه‌و پشێوى و ئاڵۆزیانەیان داوە، ده‌یانه‌وێت جارێكى تر كورد له زێدى خۆیان دهربكرێنهوه”.
له ساڵى نەوەدەکان رژێمى به‌عس له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ته‌عریب كوردى ناوچه‌كانى حهفتهغارو كولى ته‌په له سنوورى خورماتوو ده‌رده‌كات و عه‌ره‌بى هاورده له شوێنه‌كانیان نیشته‌جێ ده‌كه‌ن. دواى 2003 جارێكى تر كورد گه‌ڕایه‌وه شوێنه‌كانى خۆیان و به‌یانى ئه‌مڕۆو دواى 17 ساڵ جارێكى دیكه ده‌یانه‌وێت ته‌عریب ناوچه‌كه بکەنەوە.


More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


