وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق داوا له یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان ده‌كات پرۆگرامی ساڵانه‌یان پێبده‌ن

وەزارەتی لاوان و وەرزشی عیراق
حسین کەرکوکی- SNN Sport
وه‌زاره‌تی لاوان و وەرزشی عێراق نووسراوێکی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان كردووه به مه‌به‌ستی پێدانی پرۆگرامی ساڵانه‌یان به پێشكه‌شكردنی پێویستی پێیان .
وه‌زاره‌ت له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” بۆ جێبه‌حێكردنی رێنماییه‌كانی وەزیری لاوان و وه‌رزش به ئاسانكردنی ئه‌ركی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق له به‌شدارییه دهرەكیهكانیان ، وه‌زاره‌ت نووسراوێکی ئاراستەی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان كردووە به پێویستی پێدانی پرۆگرامی ساڵانه‌یان بۆ چالاكی و به‌شداریكردنه ده‌ركییه‌كان ، بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆیان “.
هه‌ره‌ها وتی:” پاڵپشتی پێویست پێشكه‌شی هه‌ڵبژارده نیشتمانییه‌كان ده‌كەن له به‌شدارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ماوه‌ی داهاتوودا و ده‌ستی كردووه به كاری نۆژه‌نكردنه‌وه له هه‌ردوو یاریگای خوالێخۆشبووان ( عه‌لی حسێن و عه‌لی كازم ) له پێناو پێشوازیكردن له راهێنانه‌كانی هه ڵبژاردهكانی عێراق و ناوبژیوانان “.
روونیكرده:” بایه‌خداربوون له سه‌ر ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یاریزانان و راهێنه‌ران و ستافی كارگێرییه‌كان وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان پاش به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سەلامه‌تی نیشتمانی و سێ فه‌رمانگه به‌شداره له پرۆسه‌ی پشكنینه‌كان ، ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری ئه‌و هه‌وڵه گه‌وره‌یه كه وه‌زاره‌ت ئه‌نجامی ده‌دات بۆ خزمه‌تكردنی كه‌رتی لاوان و وه‌رزشكاران و فه‌رمانگه‌ی كاروباری هه‌رێمه‌كان، پارێزگاكان هه‌ڵده‌ستێت به ئاماده‌كردنی هۆڵی داخراوی شه‌عب بۆ یارییه وه‌رزشییه‌كان و دابینکردنی پێداویستییه پێویستییه‌كانی ،له به‌رامبه‌ردا فه‌رمانگه‌ی پزیشكی وه‌رزشی و چاره‌سه‌ری سرشتی و به‌هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌غداد / ره‌سافه ته‌واوكردنی پشكنینه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرن و فه‌رمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و وه‌رزش ئاگاداركردنی یه‌كێتی یانه و هه‌ڵبژارده‌كان و رێكخستنی پرۆسه‌ی ئاماده‌بوونیان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت “.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


