
سوپای کۆنگۆی دیموکرات
SNN
سەربازێکی مەست لە کۆنگۆ تەقەی بەڕووی ژمارەیەک کەسدا دەکات، لەئەنجامدا 13 گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن دوو ساڵە، کەسوکاری قوربانییەکان داوادەکەن سەربازانی وڵاتەکەیان و هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بنکەیەکیان لەو هەرێمەی رۆژهەڵاتی کۆنگۆ هەیە، بکشێنەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز رونی دەکاتەوە “سەربازێکی مەست گوللـەی بەڕووی بەلایەنی کەمەوە 20 کەسدا تەقاند کە بەرەوڕووی دەهاتن”.
دیۆدۆن کاسێرێکە، وتەبێژێکی سوپای کۆنگۆ لەبارەی رووداوەکە دەڵێت: “سەربازەکە سەرخۆش بووە، لەئەنجامی تەقەکردنی 13 کەس کوژراون و نۆ کەسی دیکەش بریندارن، سەربازەکە رایکردووە و هێشتا دەستگیرنەکراوە”.
شاندیکی سوپا و تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکان چوونەتە ناوچەکە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، چونکە خەڵک لەدژیان خۆپیشاندان دەکەن. کەسوکاری توڕەی قوربانییەکان، تەرمەکانیان لەنێو تابووت دانا و رێگایەکی سەرەکیی قەرەباڵغیان پێ گرتن، بەڵام دوای گفتوگۆکردنی خەڵکی سڤیل لەگەڵ نوێنەرانی ناوچەکە و بەرپرسانی سوپا، تابووتەکانیان لادا و رێگەکەیان کردەوە.

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



