حکومەتی سوریا ئیدانەی رێککەوتنە نەوتییەکەی هەسەدە و ئەمریکا دەکات

ئاڵای حکومەتی سوریا
SNN-
بە توندترین جۆرەکانی دەربڕین حکومەتی سوریا ئیدانەی ئەو رێککەوتننامە نەوتییە دەکات کە لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و کۆمپانیایەکی نەوتیی ئەمریکیدا ئیمزا کرا.
حکومەتی سوریا ئەو رێککەوتنەی بەوە وەسفکردووە کە دزینی نەوتی سوریایە بە سپۆنسەریی ئەمریکییەکان و گرێبەستەکە لە نێوان چەند دزێکدا کراوە کە نەوت دەفرۆشن لەگەڵ ژمارەیەک دز کە نەوت دەکڕن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەمبارەیەوە دەڵێت: “دیمه‌شق ئه‌و رێككه‌وتنه به پووچه‌ڵ و بێ بەها و بێ نرخ دەزانێت و هیچ كاریگه‌ری و شوێنه‌وارێكی یاسایی لێ ناكه‌وێته‌وه”.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا دەشڵێت: “رێککەوتنەکە دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەریی وڵات و میلیشیا بەکرێگیراوەکان وەک گروپە تیرۆریستییەکان دەڕووخێن و نامێنن” وەک خۆی دەڵێت.
رۆژی 31ی مانگی رابردوو ئیداره‌ى خۆسه‌ر له ڕۆژئاواى كوردستان یه‌كه‌مین رێككه‌وتنى نه‌وتیى له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى ئەمریکی واژوو كرد، به‌پێى زانیارییه‌كانیش، “رێككه‌وتنه‌كه به ئاگادارى مه‌زڵوم كۆبانى فەرماندەی هەسەدە و له‌ژێر چاودێرى كۆشكى سپى ئه‌مریكا واژوو كراوه”.
ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌لمۆنیته‌ر راپۆرتێكى له‌باره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، “ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژئاواى كوردستان رێككه‌وتنێكى نه‌وتى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (Delta Crescent Energy LLC) واژوو كردووه بۆ گه‌شه‌پێدان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان و له ئێستادا مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى له ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌ن”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “رێككه‌وتنه‌كه به ئاگادارى مه‌زڵوم كۆبانى، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات واژوو كراوه له‌ژێر چاودێرى كۆشكى سپی‌دا”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


