گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 4/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامەکان
ئەمڕۆ دووشەممە 4/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
– نەیمار بەرشەلۆنەی دەیەوێت.
– ئەستێرە بەرازیلیەکە رەتیدەکاتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ بکاتەوە و پاداشتێکی 100 ملیۆن یۆرۆیی رەتدەکاتەوە، ئەم یاریزانە ئامادەیە مووچەکەی لە پێناو یانەی بەرشەلۆنە کەمبکاتەوە بۆ ئەوەی خەونەکەی بێتە دی.
– دی برۆین دەیەوێت یانەی مانچستەرسیتی جێبهێڵێت، بەڵام بەرشەلۆنە وای دەبینێت گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئەستەمە.
– یانەی یۆڤانتۆس دی چیلۆ پێشکەشی بەرشەلۆنە دەکات تا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
– ترس لە کومان، راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا توشی جەڵتەی دڵ دەبێت، بەڵام تەندروستی جێگیرەو ئەمڕۆ نەخۆشخانە جێدەهێڵێت.

سپۆرت:
– یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەلینا بگەڕێنێتەوەو گرێبەستی نوێ لەگەڵ ئەو یاریزانە و ریکی پویگ بکات.
– یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەو دوو یاریزانە بۆ تیپی یەکەم بەرزبکاتەوە، ئەمەش بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری یانەکە.
– رۆناڵدۆ کومان جەڵتەی دڵ لێی دەدات و قەستەرەی بۆ دەکرێت.
– یانەی بەرشەلۆنە بە شوێنی جێگرەوەی ئەلبا دەگەڕێت، دەیەوێت خوان بێرناتی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

ئاس:
کاماڤینگای تەمەن 17 ساڵ و یاریزانی یانەی رینی فەرەنسی قسە دەکات و یاریزانەکەی هێڵی ناوەند رەگەزنامەی فەرەنسی بەدەست دەهێنێت و بیرۆکەی ئەو جێهێشتنی یانەکەیەتی لەم هاوینە.
– یانەی ریاڵ مەدرید یەکەم هەنگاو بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەنێت.

مارکا:
– ئێستا کاتی شەڕکردنە لە پێناو وڵاتی ئیسپانیا.
– یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی میسی و تیرشتیگن نوێ دەکاتەوە.
– توانای جەستەیی و ئاستی یاریزانان، لەمە بەدواوە یاریزانان تێبینی خراپی ئاستیان ئاڕاستە دەکرێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەم دوو مانگە نەیانتوانیوە وەکو پێویست مەشق و راهێنان بکەن.

More News
-
هێزە ئەمنییەكانی پارتی ڕێگرن لەگەڕانەوەی دانیشتووانی دەیان گوندی سنوری شیلادزێ
11 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هێزە ئەمنییەكانی پارتی ڕێگرن لەگەڕانەوەی دانیشتووانی دەیان گوندی سنوری شیلادزێ
11 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



