جۆو بایدن: دەبێت ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بەهێزبکەین تا شکست بە ئەردۆغان بهێنن

جۆو بایدن
SNN
جۆو بایدن کاندیدی پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا رایگەیاند: “ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمساڵدا سەرکەوتووبم ئەوا پشتگیری لە لایەنی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەکەم”.
جۆو بایدن لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کە بۆ چەند راوێژکارێکی قسە دەکات و سەبارەت بە ئەردۆغان دەڵێت: “دەبێت هەڵوێستێکی جیاواز بەرامبەری بگرینەبەر و بە روونی پشتیوانی خۆمان بۆ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا نیشانبدەین”.
وتیشی: “پێویستە ئەردۆغان باجی هەڵەکانی بدات، هەڵوێستمان بەرامبەر کڕینی سیستەمی مووشەکی روسیا لەلایەن تورکیاوە هەبێت، پێویستە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بەهێزبکەین بەشێوەیەک کە شکست بە ئەردۆغان بهێنن، ئەمە بە کودەتا نا، بەڵکو بە پرۆسەی هەڵبژاردن”.
وتیشی: “لە رابردوودا لەبارەی کوردەوە گفتوگۆم لەگەڵ ئەردۆغان کردووە بەڵام کۆبوونەوەکانم بێ سەرئەنجام بوون. تورکیا نایەوێت پشت بە رووسیا ببەستێت، سەبارەت بە ئەمریکاش دەبێت ئەنقەرە لەوە تێبگات کە هاوشێوەی رابردوو مامەڵەیان لەگەڵ ناکەین”.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە دۆناڵد ترەمپ و جۆو بایدن دوو کاندیدی سەرەکین، بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت، لایەنەکان بانگەشەکانیان دەستپێکردووە و سەرنجیان لەسەر چەندین بابەتی جیاوازە لەنێویشیاندا سیاسەتی دەرەوەی وڵات.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
39 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1 hour لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
39 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1 hour لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



