یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی مه‌له‌وانی پاڵه‌وانێتی جیهانی 2021 دوادەخات

مەلەوانی
یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی مه‌له‌وانی له به‌یاننامه‌یەكیدا رایگه‌یاند: بریاری داوه به دواخستنی پاڵه‌وانێتی جیهانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ كه بریار بوو له شاری فۆكۆكای ژاپۆنی لە ساڵی 2021 به‌رێوه‌بچێت ،پاڵەوانێتیەکە لە بەرواری نێوان 13 و29 ئازاری 2022 ئەنجام دەدرێت.
سه‌رۆكێ یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی مه‌له‌وانی ( خولیۆ مالیۆنی ) وتی ” پاش هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و وەرگرتنی بۆچوونه‌كانیان ، ئێمه دڵنیایین كه ئه‌و بڕیاره‌ی داومانە ده‌چێته به‌رژه‌وەندی سه‌رجه‌م به‌شداربووه‌كان له پاڵهوانیتیهكه “.
هه‌روه‌ها وتی ” له كاتێكدا لێڵییه‌ك زاڵه كه پێشتر نه‌بووه ، یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی مه‌له‌وانی هیواداره واده نوێیه‌كان كه ڕاگه‌یاندراوه هه‌ندێک روونی له سه‌ر ئاستی پلاندانان ببهخێشته سه‌رجه‌م لایه‌نه پهیوهندیدارەكان” .
بریاره‌كه له ئاكامی دواخستنی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی تۆكیۆی 2020 بۆ ساڵی داهاتوو دێت ، ئەمەش به هۆێ قه‌یرانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورۆنا .
More News
-
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
6 hours لهمهوپێش



