
دیپای
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاریداوە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە دەستبەرداری لویس سوارێزی هێرشبەری یانەکە ببێت و شوێنەکەی بە دیپای هۆڵەندی و هێرشبەری یانەی لیۆن پڕ بکاتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، نرخی دیپای لە ئێستادا 40 ملیۆن یۆرۆیە،بەڵام ئەگەر یانە کەتەلۆنیەکە ساڵێکی تر گرێبەستەکە دوابخات، ئەوا دەتوانێت ئەو یاریزانە بێبەرامبەر بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، چونکە لە 30 ی حوزەیرانی ساڵی 2021 گرێبەستی کۆتایی دێت.
ئاس بڵاویکردووەتەوە، کومانی راهێنەری نوێی یانە کەتەلۆنیەکە سوارێزی ناوێت وشوێنەکەی بە دیپا پڕ دەکاتەوە.
هەروەها ڤان دی بیکی هۆڵەندی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ئەجاکس، یەکێکی ترە لەو یاریزانانەی کومان دەیەوێت ناوەڕاستی تیپەکەی پێ بەهێزتر بکات.
ممفیس دیپای هۆڵەندییەو تەمەنی 26 ساڵەو لە هێڵی پێشەوە یاری دەکات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



