
کومان و میسی
SNN Sport
پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی چوونی میسی لە یانەی بەرشەلۆنە، هەڵوێستی یانەکەی ئاشکرا دەبێت و مانەوەی ئەستێرەکەیان دووپات دەکەنەوە.
پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ کومان، میسی رایگەیاندبوو خۆی لە دەرەوەی بەرشەلۆنە دەبینێتەوە، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە ئەمە رەتدەکاتەوە.
رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەک لە یانەی بەرشەلۆنەوە بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە مانەوەی میسی لە وەرزی داهاتوو دووپات دەکاتەوەو دڵنیایی دەدات ئەو یاریزانە ریزەکانی یانەکە جێناهێڵێت.
میسی لە حوزەیرانی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، نرخی هەڵوەشانەوەی 700 ملیۆن یۆرۆیە، ئەمەش زۆر قورسە بۆ چوونی ئەو یاریزانە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، تا ئەم کاتە یانەکانی ئینتەرمیلان و پاریس سانجێرمان پەیوەندییان بە خۆرخێ میسی باوکی لیۆنێل میسی کردووە، لەسەر دۆخی میسی، بەڵام تا ئێستا پاریس سانجێترمان هیچ هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە نەداوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



