له خانه‌قین شه‌ڕ له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و داعش روویدا

خانەقین
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى نێوان جه‌له‌ولا بۆ خانه‌قین هێزه‌كانى سوپاى عێراق رووبه‌رووى چه‌كدارانى داعش بوونەوە و ژمارەیەکیان لێ کوشتن و بریندارکرد، دواتر ئەو چەکدارانە هەڵاتن و تەرمی کوژراو و بریندارەکانیشیان گواستەوە.
شه‌ماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس به snnى راگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له گوندى ئیسڵاحى سه‌ر به ناحیه‌ى جه‌له‌ولا هێزه‌كانى سوپاى عێراق هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ سه‌ر چه‌مى سیروان ئه‌نجامدا كه شوێنى جموجۆڵى چه‌كدارانى داعشه.
وتیشى: له نێو چه‌مه‌كه‌دا هێزه‌كه‌ى سوپاى عێراق و چه‌كدارانى داعش رووبه‌رووى یه‌كتربوونه‌وه و دواى شه‌ڕ و پێكدادانێكى زۆر، چه‌كداره‌كانی داعش هه‌ڵاتن و بریندارەکانیان و تەرمی کوژراوەکانیان لەگەڵ خۆیان برد.
له سنوورى نێوان جه‌له‌ولا بۆ خانه‌قین به تایبه‌تى له گونده‌كانى ناوچه‌ى شێخ باوه كه ژماره‌یان 17 گونده و به‌شێكیان ده‌كه‌ونه سه‌ر چه‌مى رووبار‌ى سیروان، چه‌كدارانى داعش له‌و ناوچه‌یه جموجۆڵیان هه‌یه و هێزە ئەمنییەکانیش
More News
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
17 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



