بانکی نێودەوڵەتی”زیانەکانی تەقینەوەکەی بەیروت 8 ملیار دۆلار زیاترە”

تەقینەوەکەی بەیروت
SNN
لە راپۆرتێکی بانکی نێودەوڵەتیدا هاتووە، زیانەکانی تەیقنەوەکەی مانگی رابردووی بەیروت بە 6.7 بۆ 8.1 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، هەروەها بەیروت پێویستی بە 760 ملیۆن دۆلارە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەڵبسێتەوە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بە جۆری زیانەکە کراوە بەهۆی تەقینەوەکەوە، بەجۆرێک ناوچەی تەقینەوەکەو نزیک لێوەی پێویستی بە 3.8 بۆ 4.8 ملیار دۆلارە بۆ دووبارە نۆژەن کردنەوەی، هەروەها 2.9 بۆ 3.5 ملیار دۆلار بۆ ناوچەکانی چواردەوری تەقینەوەکە و ماڵو حاڵی هاووڵاتییان کە زیانیان پێگەیشتووە، ئەم هەڵسەنگاندنە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە ئەنجامدراوە.
هەر بەپێی راپۆرتێکی فرانس پرێس- چەندین بەشی جیاوازی کەلتوری و مزگەوت و کڵێساو هۆکاری گواستنەوە دووبارە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە کە وەک بەشێک لە مێژووی لوبنان دەناسێنرێت و زیانیان بەرکەوتووە، هەر ئەم تەقینەوەیە بووە بۆی ئەوەی 300 هەزار هاووڵاتی بەیروت بێ ماڵو حاڵ بن، ئەمە سەرەڕای ئەو قەیرانە سەختە داراییەی کە رووی لە وڵاتەکە کردووە، بانکی نێودەوڵەتی لە کۆتایی راپۆرتەکەدا دەڵێت: “ئەم تەقینەوەیە زیانی راستەوخۆی لە %45 هاووڵاتییانی لوبنان گەیاندووە”.
4ی ئاب، تەقینەوەیەکی گەورەی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بەهۆیەوە تائێستا 200 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 6 هەزار کەسیش برینداربوون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


