هیچ بڕیارێک سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی پۆستەکانی ئیدارەی راپەڕین لە نێوان یەکێتی و گۆڕان نەدراوە

SNN-محەمەد مستەفا
بەگوێرەی رێکەوتنێکی نێوان یەکێتی و گۆڕان لە ماوەی 6 ساڵی رابردوو، بڕیار بوو ماوەی دوو ساڵ بە دوو ساڵ ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارە و چەند پۆستێکی تری ئیداری لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئەنجام بدرێت، بەڵام بە گوێرەی زانیاریەکانی SNN لە ئێستادا هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستەکانی ڕاپەڕین .
سەرچاوەیەکی ئاگادار له بزوتنەوەی گۆڕان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە SNNی راگەیاند: “لەسەر بنەمای رێکەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان ئەوان لە ئێستادا پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بە مافی خۆیان دەزانن، چونکە رێکەوتنەکە بە جۆرێکبوو کە یەکەم دوو ساڵی دوای هەڵبژاردن پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین لای یەکێتی بێت و دوو ساڵی کۆتاییش لای گۆڕان”.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: “لە ئێستادا پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین لای یەکێتیە و تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەو پۆستە کە رادەستی بزوتنەوەی گۆڕان بکرێت”.
سەبارەت بە پۆستەکانی تری ئیدارەی ڕاپەڕین لە ئێستادا یەکێتی لە پشکی خۆی دەستی کردووە بە گۆڕینی چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی لەوانە (بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی راپەڕین)، بڕیاره ئەو گۆڕانکاریە چەند بەڕێوەبەرێکی تری گشتی لە ئیدارەی راپەڕین بگرێتەوە .
لە مانگی تەمووزدا ئاڵوگۆڕی پۆستەکان لە نێوان یەکێتی و گۆڕان لە سنووری گەرمیان دەستیپێکرد، یەکەم گۆڕانکاریش گۆڕینی سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بوو کە ماوەی یاسایی تەواوبوو.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



