گۆرانکارییە ئیدارییەکانی نێوان یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان لەگەرمیان دەستپێدەکات

لۆگۆى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان | گرافیك: گۆڤار سالار
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له‌چوارچێوه‌ى گۆڕانگارییه ئیدارییه‌كانى نێوان گۆڕان و یه‌كێتى كه لیژنه‌یه‌كیان بۆ پێكهێناوه، له‌سنوورى گه‌رمیانیش چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ده‌كرێت و بڕیاریشه یه‌كه‌م گۆڕانكارى له پۆستى سه‌رپه‌رشتیارى ناوچه‌كه‌وه ده‌ستپێبكات، به‌پێی زانیارییه‌كن یه‌كێتى هه‌موو ئه‌وانه لادهبان زیاتر له چوار ساڵه له پۆستدان و گۆڕانیش تا ئێستا دیارنییه هه‌موویان ده‌گۆڕێت یان چه‌ند كه‌سێكیان.
پۆڵا تاڵه‌بانى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى به SNNى راگه‌یاند: ئه‌و لیژنه‌یه‌ى له نێوان گۆڕان و یه‌كێتى پێشتر هه‌بووه بۆ دانانى پۆسته‌كانى سنووره‌كه جارێكى تر له پێناو گۆڕانكارى ئیدارى چالاككراونهتهوه و دواتر ئه‌و لیژنه‌یه راپۆرتى خۆیان ده‌ده‌نه‌وه سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و ئێستا لیژنه‌كه ده‌ستبه‌كاربوون و له سه‌ره‌تاى كاركردنیاندان.
وتیشی، “بۆ سنوورى گه‌رمیان گۆڕانكارى له زۆربه‌ى پۆسته ئیدارییه‌كان ده‌كرێت و یه‌كه‌م گۆڕانكاریش له‌پۆستى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه ده‌ست پێده‌كات چونكه “سه‌لاح كوێخا” سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌كه ماوه‌ى یاسایی ته‌واوبووه و خانه‌نیشین ده‌بێت له داهاتووشدا قۆناغ به قۆناغ گۆڕانكارییه‌كانى دیكه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێن”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى قایمقامى كفرى “جه‌لال شێخ نورى” پۆستى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان وه‌رده‌گرێت، پۆڵا تاڵه‌بانى وتى، تاوه‌كو ئێستا دیار نییه كێ ئه‌و پۆسته‌ى پێده‌درێت، چونكه زۆر كه‌س داواى پۆسته‌كه‌ى كردووه و دواتر یه‌كلاده‌بێته‌وه و هێشتا لیژنه‌كه له‌سه‌ره‌تاى كاره‌كانیاندان”.
له باره‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى هیچ پۆستێك له نێوان یه‌كێتى و گۆڕان له گه‌رمیان ئاڵوگۆڕى پێده‌كرێت، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى رایگه‌یاند: تائێستا دیارنییه پۆستێكى یه‌كێتى بدرێته گۆڕان یان گۆڕان بدرێته یه‌كێتى و دیسانه‌وه ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كه تایبه‌ت به‌و كاره بڕیار لاى ئه‌وان ده‌بێت.
ساڵح حوسێن میروه‌یس وته‌بێژى ده‌سته‌ى ئه‌نجوومه‌نى مه‌كۆى كهلارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به SNNى راگه‌یاند: له دواى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، رێكه‌وتنێكى سیاسى له نێوان گۆڕان و یه‌كێتى هه‌بوو بۆ دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى سنوورى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و له ئێستادا كۆبوونه‌ته‌وه و دووباره رێكه‌وتن كراوه بۆ ئاڵۆگۆركردن له پۆسته ئیدارییه‌كانى سنوورى ئیداره‌كانى راپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان.
وتیشى، “لیژنه‌یه‌ى باڵا‌و لیژنه‌ى لاوه‌كى پێكهێنراوه بۆ كۆبوونه‌وه له سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئاڵوگۆرانكارییهكان و له‌م رۆژانه‌شدا كۆبوونه‌وه‌ى تر ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێكه‌وتنه.
به پێى زانیاریه‌كانى snn كه له نێو مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتیی له گه‌رمیان به ده‌ستهاتوون، سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى و ئه‌نجوومه‌نى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى بڕیاریانداوه ئه‌و پۆسته ئیدارییانهى تایبه‌تن به یه‌كێتى له سنوورى گه‌رمیان ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه زیاتر له چوار ساڵه له پۆستدایه لاده‌بردرێت واتا ناخرێته پۆستى دیكه‌وه، به‌ڵكو له‌و پۆسته لاده‌بردرێت و كه‌سى دیكه ده‌خرێته شوێنه‌كه‌ى كه له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر درابێت.
هاوكات هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌نجوومه‌نى مه‌كۆى گۆڕان له كه‌لار و هه‌روه‌ها له ئاستى سه‌ره‌وه‌ى مهكۆكهش كۆ ده‌نگى له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بووه گۆڕانكارى له‌ته‌واوى پۆسته ئیدارییه‌كان له سنوورى گه‌رمیان بكرێت كه پشكى گۆڕانه و كه‌سانى دیكه له شوێنیان دابنرێته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه گۆڕان هه‌موو پۆسته‌كانى ئاڵوگۆڕ پێ ده‌كات یان ته‌نها چه‌ند كه‌سێكیان لاده‌بات و ئه‌وانى تر له شوێنى خۆیان ده‌مێننه‌وه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








