گومانی تووشبوون لە 13 زیندانی گەرمیان دەکرێت بەڤایرۆسی کۆرۆنا

زیندامی گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سەن
به گومانى تووشبوونیان به‌كۆرۆنا له زیندانی، گرتن و گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان 13 به‌ندكراو كه هه‌ندێكیان بارى ته‌ندروستیان ناجێگیر بووه جیاده‌كرێنه‌وه و كه‌سوكاریشیان داوا ده‌كه‌ن ئازاد بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
به‌ندکراوێکی زیندانى، گرتن و گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان بهsnnى راگه‌یاند: شه‌وى رابردوو له نێو هۆڵه‌كانى زیندانیان به‌هۆى ده‌ركه‌وتنى چه‌ند نیشانه‌یه‌كى تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك له زیندانییه‌كان داواى هاوكاریی و گواستنه‌وه‌یان ده‌كرد بۆ نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ى پشكنینان بۆ بكرێت.
وتیشى، “ژماره‌یه‌ك له‌وانه بارى ته‌ندروستیان ناجێگیربوو ئازارى سه‌رئێشه‌و سكچوون و تایان هه‌بوو به‌وهۆیه‌شه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێ له نێو زیندانیان بڵاوبووه‌وه و داوایان كرد چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م بارودۆخه بدۆزنه‌وه هه‌ربۆیه بڕیاردرا ئه‌وانه‌ى نیشانه‌كانیان پێوه‌یه یان ئازاریان هه‌یه جیابكرێنه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ش 13 كه‌سیان جیاكرده‌وه و خرانه هۆڵێكى تایبه‌ته‌وه”.
ئه‌و زیندانییه باسیشى له‌وه‌كرد، “له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ى دروستبوو، به‌شێك له كه‌سوكاری زیندانییه‌كان شه‌وى رابردوو هاتبوونه به‌رده‌م بیناى زیندانییه‌كه‌و داوایان كرد ئازادبكرێن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن چاره‌سه‌ریان بكه‌ن، به‌ڵام لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له پۆلیس خه‌ڵكه‌كه‌ى دوورخسته‌وه و رایانگه‌یاند خۆیان له نزیكه‌وه چاودێرى ڕه‌وشى ته‌ندروستیان ده‌كه‌ن له رێگه‌ى تیمه پزیشكییه‌كانه‌وه”.
عه‌لى قه‌دورى وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به snnى راگه‌یاند؛ شه‌وى رابردوو چه‌ند زیندانییه‌كى نێو گرتن و گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان خۆیان داوایان كرد پشكنینان بۆ بكرێت و پێیان وایه نیشانه‌كانى كۆرۆنا تێیاندا ده‌ركه‌وتووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند كه‌سێك له‌وانه جیاكرانه‌وه و پشكنینى سه‌ره‌تاییان بۆ كرا‌و ده‌ركه‌وت كۆرۆنایان نییه.
وتیشى، ته‌ندروستى گه‌رمیانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه و له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستییه‌وه سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه 4ى ته‌مووز تیمێكى پزیشكى ده‌نێردرێته زیندانى گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ى پكشنین بۆ ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه كۆرۆنایان هه‌یه یاخود نا.
٭ وێنەکە گرتن و گواستنەوەی گەرمیان پێش کۆرۆنا..
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









