چۆنیەتی دەوامکردنی فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی دیاریکرا

هاتووچۆی سلێمانی
SNN
پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا چۆنیەتی دەوامکردنی فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاکەی دیاریکرد و رایگەیاند: “دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی دەوڵەتدا هەفتانە لە رۆژی یەکشەممەوە تا رۆژی پێنجشەممە دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: دەسەڵاتی تەواو دراوە بە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان، بەڕێوەبەرە گشتییەکان، بەڕێوەبەری هەر دامودەزگایەکی دەوڵەت کە پاڵپشت بە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی خۆیان پابەندی کاتژمێرەکانی دەوامکردنی رۆژانە دەبن.
هەروەها رێژەی دەوامکردنی فەرمانبەران بەپێی پێویستی فەرمانگەکان و بەپێی ژمارەی میلاکەکانیان بەشێوەی نۆرە دەبێت، بە مەرجێک نەبێتە هۆی وەستانی کاری فەرمانگەکان و دواکەوتنی مامەڵەی رۆژانەی هاووڵاتییان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دەوامکردن لە هەموو فەرمانگەکاندا بە ڕەچاوکردن و پابەندبوون بە رێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکانی پەتای کۆرۆنا دەبێت.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش



