بەغدا.. ژنێک لەگەڵ عاشقەکەی رێکدەکەوێت بۆ کوشتنی هاوسەرەکەی و تەرمەکەی فڕێدەدەنە ئاوەڕۆوە

لێکۆڵینەوەى پۆلیس لەکاتى تاوانێکدا | فۆتۆ: Tony Webster / Flickr
SNN
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوان لە شاری بەغدا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند “ژنێکیان دەستگیر کردووە کە لەگەڵ دۆستێکی خۆیدا کە عاشقی یەکبوون، هاوسەرەکەی کوشتووە و تەرمەکەشی فڕێداوەتە ناو ئاوەڕۆیەکەوە”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردووە “دۆسیەی ونبوونی کەسێکیان پێگەیشتووە، پاش وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر، دەستیان کردووە بە گەڕان و لێکۆڵینەوە”.
دەشڵێت: “دوای 24 کاتژمێر لە رووداوەکە، لەڕێگەی کامێراوە دەرکەوتووە کەسێک کەسێکی دیکە دەباتە نزیک ئاوەڕۆیەکەوە، پاشان بە چەقۆ دەیکوژێت”.
دواتر دەرکەوتووە کە ئەو کەسە عاشقی ژنەکە بووە و تەرمی هاسەرەکەیەتی کردوێتییە ناو ئاوەڕۆیەکەوە.
پاش دەستگیر کردنی، ژنەکە دانی بەوەدا ناوە کە عاشقی تۆمەتبار بووە و رێککەوتوون هاوسەرەکەی بکوژن و خۆیان هەڵبێن بۆ جێگەیەکی نادیار.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



