تەندروستی هەڵەبجە چۆنیەتی خەرجکردنی 500 ملیۆن دینارەکە ئاشکرادەکات

د.شاناز نەقشبەندی
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو 500 ملیۆن دینارە رووندەکاتەوە کە دوێنێ حکومەتی هەرێم بڕیاری لەسەر ناردنی دا و دەڵێت: ئەو بڕە پارەیە بۆ ماوەیەکی کاتی کێشەکانمان چارەسەردەکات.
ئاماژەی بەوەشكرد: كاری لە پێشینەمان لە خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە بریتیە لە كڕینی كیتی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا كە لە ئێستادا بەرەو تەواو بوون دەجێت، هاوكات ئەگەر ڕێژەی تووشبوون بەكۆرۆنا زۆر زیاتر نەبێت و پێداویستی پزیشكیمان زیاتر نەوێت ئەوا دەتوانین ئامێری تایبەت بە جیاكردنەوەی پلازمای خوێن بۆ بانكی خوێنی هەڵەبجە دابینبكەین، كە لە ئێستادا نەخۆشەكانمان دەنێرینە سلێمانی بۆ وەرگرتنی پلازمای خوێن.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ڕوو لە زیاد بوونە، ژمارەی تووشبوون هەزار كەسی تێپەڕاندووە 18 كەس گیانیان لەدەستداوە، ماوەی زیاد لە دوو هەفتەیە ڕێژەی لە%50 ئەنجامی پشكنینەكان ئەوە دەردەخەن كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، هوكات نەخۆشخانەی وەفا لە لێواری پڕبووندایە، بۆیە هەموو هەوڵێك دەدەین ئەوەی لەتواناماندابێت بۆ خزمەتی نەخۆشانی سنوورەكە ئەنجامی بدەین.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



