هاووڵاتییەکی عێراقی هەڕەشەی تەقاندنەوەی زانکۆیەکی لە ئەمریکا کردووە و دواتر وتوێتی گاڵتەم کرد

زانکۆی هیوستن لە ئەمریکا
SNN
دەستەڵاتی فیدراڵیی ئەمریکا کەسێکی بە رەچەڵەک عێراقییان دەستگیر کرد بەتۆمەتی هەڕەشەی تەقاندنەوەی زانکۆی هیوستن لە ویلایەتی تەکساس، چاوەڕێشدەکرێت سزای 15 ساڵ زیندانیی بۆ دەربچێت.
ریان باتریم داواکاری گشتیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “هاووڵاتییەکی ئەمریکی تەمەن 19 ساڵ دانیشتووی ریچمۆند کە بە رەگەز عێراقییە و ناوی ئیبراهیم بەیاتییە، خوێندکاری هەمان زانکۆیە و لەڕێگەی ئەپی ZOOMەوە هەڕەشەکەی ناردووە.
لەکاتی وانە وتنەوەدا بەیاتی دەستی وەک داعش بەرز کردۆتەوە و هاوڕێکانی ترساندووە، پاش ئەو رووداوە پەشیمان بووەتەوە و وتوێتی کە گاڵتەی کردووە و بۆ (خۆشی و پێکەنین) وایکردووە.
دادگای شاری تەکساس رایگەیاندووە، ئەوەی ئیبراهیم کردوێتی، سزاکەی 15 ساڵ زیندانیکردنە و هێشتا دۆسیەکەی یەکلا نەبۆتەوە کە ئایا بە چ ئاقارێکدا دەڕوات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



