لێدوانی رۆناڵدۆ دوای تۆمارکردنی گۆڵی 101

0
1831
رۆناڵدۆ لە یاری سوید

SNN Sport

لە نوێترین لێدوانیدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئەوەی 100 گۆڵی بۆ وڵاتەکەی تێپەڕاند و نزیکبووەوە لە ژمارە مێژوویەکەی عەلی دائی ئێرانی، کە ئێستا باشترین گۆڵکارە لە مێژووی هەڵبژاردەکان و 109 گۆڵی کردووە،رۆناڵدۆ 8 گۆڵ لەم یاریزانە دورە و ئامانجی شکاندنی ئەم ژمارەیە.

شەوی رابردوو رۆناڵدۆ توانی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی سوید بکات و بەم دوو گۆڵە رۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵەکانی لە 99 وە   بۆ 101 گۆڵ بەرزکردەوە.

لە دوای تۆمارکردنی گۆڵی ژمارە 101 رۆناڵدۆ وتی:” دڵخۆشم کە توانیومە دوو گۆڵی نایاب تۆمار بکەم،ژمارەیەکم تۆمارکردووە کە بە دوایدا دەگەڕێم،ئەوەی زیاتر دڵخۆشترم  دەکات بردنەوەی تیپەکەم بوو، وە تۆمارکردنی گۆڵی ژمارە 100  و 101 کە دوو گۆڵی نایاب بوون.

لە کۆتایدا وتی:” ئامانجی من ژمارەی پێوانەییە، دەچم بۆ شکاندنی ئەم ژمارە پێوانەییە هەنگاو بە هەنگاو، ژمارە پێوانەییەکان بە شێوەیەکی سروشتی دێن”.

رۆناڵدۆ پێویستی بە 9 گۆڵ هەیە بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکان،هەروەها رۆناڵدۆ بە جیاوازی 31 گۆڵ لە پێش میسی دێت، کە ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینیە توانیویەتی 70 گۆڵ بۆ وڵاتەکەی بکات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this