ئه‌سما سه‌فده‌ر باس له تووشبوون و كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا له سه‌ری ده‌كات

ئه‌سما سه‌فده‌ر
حسێن كه‌ركوكی
ئه‌سما سه‌فده‌ر كچه راكه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ری سلێمانی یه‌كێكه له كچه راكه‌ره دیاره‌كانی عێراق و كوردستان له یاری ( 4کم رۆیشتن ).
ئەم یاریزانە ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو ، له لێدوانێكیدا بۆ (SNN Sport) باسی له تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و تێپه‌راندن و كاریگه‌رییه‌كانی له سه‌ر ئاستی و پلانه‌كانی داهاتووی كرد .
سه‌ره‌تا ئه‌سما سەفدهر وتی:” به هۆی به‌ركه‌وتنم له یه‌كێك له كچه هاورێكانم تووشبووم و بۆ ماوه‌ی 17 رۆژ درێژه‌ی كێشا ، سه‌ره‌تا له كەرەنتینهی ماڵه‌وه دۆخه‌كه قورس بوو، به‌ڵام شكور بۆ خوا به هاوكاری دایك و باوكم بە ساغ و سه‌لامه‌تی ئه‌و ماوه‌یه‌م تێپه‌ڕاند و ئێستا دۆخم زۆر باشه “.
وتیشی ” بێگومان كۆرۆنا كاریگه‌ری درووستكردووه له سه‌رم به‌ده‌ر له كاریگه‌رییه گشتیه‌كه‌ی له سه‌ر وه‌رزش به تایبه‌تی له رووی لێهاتووی جه‌سته‌ییه‌وه”.
هه‌روه‌ها وتی ” پلانه‌كانم بۆ داهاتوو سه‌ره‌تا كارکردنه بۆ گێرانه‌وه‌ی ئاستم و باشتر كردنی و كاركردن بۆ شكاندنی ریكۆردی عێراق ئەگه‌ر ده‌رفه‌ت ره‌خسا به‌شداری بكه‌م له پاڵه‌وانێتییه ده‌ركییه‌كان به ئاستێكی باش “.
سه‌باره‌ت به گرفته‌كانی یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان ئه‌و كچه راكهرەی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی وتی:” گرفته‌كانی یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان وه‌كو یارییه‌كانی تر نیه ، چونكه پێویسته هه‌موو رۆژێك و به بێ دابڕان راهێنان بكه‌یت تا بگه‌یته ئاستی پێویست و گرفته‌كان بە شێوه‌یه‌كی گشتی خۆی له نه‌بوونی گۆڕه‌پانێكی تایبه‌ت و هۆڵی داخراو نه‌بوونی پاڵپشتی دارایی ده‌بینێته‌وه به تایبه‌تی له شاری كه‌ركوك “.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



