
كۆنفڕانسى رۆژنامه‌وانى به‌ڕێوه‌به‌رى لقى هه‌ولێرى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان | فۆتۆ: SNN
SNN ـ بڕیار محەمەد
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: 4859 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون تاپۆ ده‌كه‌ین، ده‌شڵێت: “داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین به زووترین كات په‌یوه‌ندی بكه‌ن به یەكە ئیداریەكانی پرۆژەكانیان مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى رێكاره‌كان بۆیان “.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سامان عاره‌ب، به‌ڕێوه‌به‌رى لقى هه‌ولێرى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر 80 پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوون هه‌یه كه 86 هەزار و 566 یەكەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت”.
وتیشی: “بڕیارمانداوه به‌شێك له‌و یه‌كه نیشتهجێبوونانهى كه له چوارچێوه‌ى ئه‌م یه‌كه نیشتهجێبوونانهدان تاپۆ بكه‌ین، ئه‌وانه‌ى كه بڕیارمانداوه تاپۆیان بكه‌ین شه‌ش پرۆژەن كە 4 هه‌زار و 859 یەكەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، پرۆژەكانیش بریتین لە: شاری ئاشتی یەك، ئیمپایەر وورڵد، كۆمەڵگای لاوان و كۆمەڵگای دەروازەی هەولێر، هەروەها شاری ئیتاڵی دوو و شاری باجگر”.
به‌ڕێوه‌به‌رى لقى هه‌ولێرى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان ئەوەشی خستەڕوو :”داوا لە هاووڵاتییانی دایشتووی ئەو شەش پرۆژە نیشتەجێبوونه دەكەین لە كەمترین كاتدا سەردانی یەكە ئیداریەكانی پرۆژەكانیان بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی رێكارەكانی تاپۆ كردنی یەكەكانیان”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



