
گۆنزالێز و پاڵەوانی جیهان مایۆزەری ئەمریکی
SNN Sport
بۆكسێنه‌ری تەمەن 22 ساڵ دانی گۆنزاێز كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی تیمی بۆكسێنه‌ری ئه‌مریكی فلۆید مایۆزەر بە دەسترێژی گولـلە
له شاری لۆس ئه‌نجلسی لە ئەمریکا کوژرا.
گۆنزالێزی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به هاوڕێیه‌تی دوو هاوڕێی هه‌رزه‌كاری له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی لۆس ئه‌نجلس دەسوڕانهوه ، كاتێک کەسێک لێیان نزیك ده‌بێته و ته‌قه ده‌كات ،راستەوخۆ گۆنزالێز گیان لە دەست دەدات و دوو کەسەکەی تری هاوڕێی بە ئەمبوڵانسێک بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێنەوە،کە برینەکەیان زۆر قورس بووە.
له هه‌مان كاتدا ماوریسیۆ سلێمانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی بۆكسێن له تویتێکیدا له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ماڵئاوایی له گۆنزالێز كردووه.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



