“هاککەری رووسی و ئێرانی و چینی هێرشی ئەلیکترۆنی دەکەنە سەر ئەمریکا”

SNN
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاند، چەندین هاککەری رووسی و چینی و ئێرانی هێرشی ئەلیکترۆنییان بۆ سەر هاووڵاتییانی ئەمریکی دەستپێکردووە و ئەو کەس و لایەنانە دەکەنە ئامانج کە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەمریکادا بەشدارن.
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە: هەمان ئەو گروپە لە هاککەر، کە ساڵی 2016 هەڵبژاردنی ئەمریکایان کردە ئامانج ئەمجارەش هێرشی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدەن.’
دەشڵێت: “روونبووەتەوە لامان کە چەندین گروپی بیانی هەوڵەکانیان بۆ هێرشی ئەلیکترۆنی سەر هەڵبژاردنی ئەمریکا چڕکردووەتەوە”.
ئەوەسی ئاشکراکردووە: “هاککەرەکان هەردوو هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەر بە دۆناڵد ترەمپ و جۆو بایدن دەکەنە ئامانج”.
هەڵبژاردنی ئەمریکا لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و ترەمپ و بایدن کاندیدی سەرەکین.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
41 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
41 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش



