
سروشتی-رانییە
بەهۆی لەناوچوونی سەدان باڵندەی جۆری (کەندە سمه) کە بەهۆی ژەهر خوارد کردنیان لە لایەن بەشێکی هەنگەوانانەوە لەناو چوون، پۆلیسی دارستان و فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین هۆشداری توند دەدەنە هەنگەوانانی سنوری ئیدارەی راپەڕین .
حەمە شوان کەریم بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین تایبەت بە SNN رایگەیاند : بە گوێرەی بە دواداچوونی فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین و پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین دەرکەوتووە کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو لە نزیک ئەو شوێنانەی کە هەنگی تێدا بەخێو دەکرێت سەدان باڵندەی جۆری(کەندە سمە) لە ناو براون .
ووتیشی ” دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتوە سەرجەم ئەو جۆری باڵندەیەی کە لەناو چووە بە هۆی بە ژەهر خوارد کردنیان بووە لە لایەن هەنگەوانەکانەوە ، کە ئەمەش دەبێتە هۆکاری لەناوچوونی ئەو جۆرە باڵندەیە و تێکدانی ژینگەی ناوچەکە ”
حەمەشوان کەریم باسی لەوەشکرد : لە ئێستادا یەکێک لەو هەنگەوانانەی کە ئەو کارەی ئەنجام داوە رووبەری سزادان کراوەتەوە و هاوکات هەر هەنگەوانێکیش ئەم کارە ئەنجام بدات ئەوا روبەرووی سزای توند و دادگا دەکرێتەوە .
” بەگوێرەی توێژینەوەکانی زانایانی بواری باڵندە، باڵندەی جۆری (کەندە سمە) رۆڵێکی گەورەی هەیە لە پاراستنی دەغڵ و دانی جوتیاران چونکە ئەو جۆرە باڵندەیە ئەو مێروانە دەخوات کە دەبنە هۆی لەناوبردنی دەغڵ و دان ”

More News
-
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
38 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
2 hours لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
3 hours لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
38 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
2 hours لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
3 hours لهمهوپێش



