
سوارێز و بۆسکێتس
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەبێت داهاتووی 13 یاریزانی یەکلایی بکات و رێگای مانەوە یان رۆشتنیان پێ نیشان بدات.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، لە یانەی بەرشەلۆنە هەریەکە لە ڤیدال، سوارێز، ئۆمتیتی، جۆنیۆر فیربۆ،میراندا، تۆدیبۆ، واگی، رافینیا، ئەلینا، ئۆریۆل، بۆسکێتس، ماتیۆس فێرناندێز و برایسوایت رێگای داهاتووی خۆیان نازانن، کە تەنیا ڤیدال نەبێت وێستگەی داهاتووی دیاری کراوە و لە هەفتەی داهاتوو بە فەرمی دەبێتە یاریزانی یانەی ئینتەرمیلان، 12 یاریزانەکەی تر هێشتا نازانن دەمێننەوە یان کامپ نۆ جێدەهێڵن.
یانەکە کێشەی مانەوەی لەگەڵ ئەم یاریزانانە هەیە، دەبێت یان دەستبەرداریان ببێت، یان بە خواستن بە یانەکانی تریان بدات، چونکە لە ئێستادا بەرشەلۆنە بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانی زۆری پێگەیشتووە و توانای کڕینی یاریزانی نەماوە، کە دەیەوێت دیپای لەسەر داوای کومان بکڕێت، بەڵام بارتۆمیۆی سەرۆک بە یانەی لیۆنی راگەیاندووە پارەی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان لە بەردەست نیە.
بەرشەلۆنە لە گواستنەوەکانی هاوینەی ئێستا 103 ملیۆن یۆرۆی سەرفکردووە، ئەوەش زۆرترین پارەیە کە یانەیەکی ئیسپانی سەرفی کردبێت.
یانەی بەرشەلۆنە ئەمشەو لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەڕووی یانەی جیرۆنا دەبێتەوە و یاریەکە لە کاتژمێر 8:00 ئەنجام دەدرێت.
More News
-
پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سالار حاجی، شارەزای کەشناسی: هاوین 3 رۆژی ماوە و پایزێکی پڕبارانمان لەپێشە
18 hours لهمهوپێش -
قەرز بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل و مۆبیلیات لە ڕێگەی “هەژماری من”ەوە دەستپێدەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سالار حاجی، شارەزای کەشناسی: هاوین 3 رۆژی ماوە و پایزێکی پڕبارانمان لەپێشە
18 hours لهمهوپێش



