حكومه‌تى هه‌رێم پلانى هه‌یه به‌كارهێنانى رێگا خێراكان بكاته پاره

شه‌قامێكى خێرا (ئۆتۆبان) | فۆتۆ: KCRW
SNN ـ بڕیار محەمەد
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەى حکومەتی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت: پلانى ئه‌وه‌مان هه‌یه له داهاتوودا به‌كارهێنانى رێگا خێراكان (ئۆتۆبان) بكه‌ینه پاره، ده‌شڵێت: “بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه له هاووڵاتییان وه‌رده‌گیرێت به‌پێى كیلۆمه‌تر هه‌ژمار ده‌كرێت”.
سدقی ئامێدی، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان به SNNى راگه‌یاند: “ئەو رێگایانەی ئێستا هەن هاووڵاتییان دەتوانن بە خۆڕایی بەکاریان بهێنێن، بەڵام رێگە خێراکان کە بڕیارە بدرێتە وەبەرهێنەرهكان پاش ته‌واوبوونیان به‌كارهێنانیان بە پارە دەبێت و بڕی پارەکەش بە کیلۆمەتر دەبێت هاوشێوه‌ى وڵاتانى دونیا “.
له‌باره‌ى كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیار و پلانه‌وه سدقی ئامێدی وتیشى: “له ئێستادا ئه‌و پلانه جێبهجێناكهین، چونکە هەم کەشوهەواکە گونجاو نییە، هەمیش دۆخی دارایی حکومەت خراپە، به‌ڵام لە داهاتوودا ئەگەر ئەو دۆخە داراییه‌ى كه ئێستا هەیە تێپەڕێت ئەو پلانانە جێبه‌جێ ده‌کەین لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان”.
More News
-
پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات
40 mins لهمهوپێش -
قەرز بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل و مۆبیلیات لە ڕێگەی “هەژماری من”ەوە دەستپێدەکات
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



