
ئه‌و سێ چه‌كداره‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه كوژراون | فۆتۆ: BaghdadToday
SNN
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى رایگه‌یاند: سێ چه‌كداریان له ئه‌نجامى هێرشێكى چه‌كدارانى داعش له باشوورى كه‌ركوك كوژراون.
له راگهيهنراوێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى رایگه‌یاندووه: “به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ داعش له گوندى (سامى عاسى) له باشوورى كه‌ركوك هێرشیكردووه‌ته سه‌ر لیواى 16ى حه‌شدى توركومانى، به‌هۆیه‌وه سێ چه‌كدار كوژراون”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ناسنامه‌ى كوژراوه‌كانیش بڵاوكراوه‌ته‌وه كه، “پێكهاتوون له جه‌عفه‌ر حسێن ئه‌سغه‌ر، ساڵح وه‌لى عه‌لى، ئه‌نوه‌ر شه‌وكه‌ت خه‌لیل”.
كوژرانى چه‌كداره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى زیاتر له چوار مانگه هێرشه‌كانى داعش له عێراق ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه، به تایبه‌تیش له هه‌ردوو پارێزگاى كه‌ركوك و دیاله، ناو به‌ناوه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان شانه نووستووه‌كانى ئه‌و گروپه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
More News
-
قەرز بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل و مۆبیلیات لە ڕێگەی “هەژماری من”ەوە دەستپێدەکات
13 mins لهمهوپێش -
فرانس پرێس:سوپای پاسداران لە بابولمەندەب سەرقاڵی دانانی رادارو لێدانی تونێلە
49 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



