
Photo/Agencies
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی، لە سێ بۆ شەش مانگی ئایندەدا رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتە هەرە هەژارەکان بگاتە لوتکە.
ئهنتۆنیۆ گوتێرێس رایگەیاندووە: “وڵاتانی هەژار پێویستیان بە بڕی شهش ملیار و 700 ملیۆن دۆلار هاوكاری هەیە بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بە خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا بگرنەبەر”.
ئەوەشی خستەڕوو: “ئەو پلانەی نەتەوەیەکگرتووەکان هەیەتی بۆ هاوکاریکردنی وڵاتان بە بڕی دوو ملیار دۆلار، فراوانتر دەکات”.
لەلایەکی دیکەوە مارک لۆوکۆک، جێگری سكرتێری نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ كاروباری مرۆیی
هۆشداری دا لهوهی بەهۆی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا، ئاڵۆزی و هەژاری روو لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سەدان وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، زیاتر لە سێ ملیۆن و 800 هەزار حاڵەتی تووشبوو لەسەر ئاستی جیهان تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 260 هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
41 seconds لهمهوپێش -
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
41 seconds لهمهوپێش



