لیژنه‌ى لامه‌ركه‌زى ئیدارى و دارایى ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان كردووه

شاری سلێمانی
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت”سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له لیژنه‌كه‌دا به‌شدارن و هێشتا هیچ لایه‌نێك دژى پرۆژه‌كه نییه به‌ڵام پێشبینى ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ كار كردنى زیاتر له پرۆژه‌كه ئاسته‌نگمان بۆ بێته پێش”.
ئازاد حه‌مه ئه‌مین، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به SNNى ڕاگه‌یاند “ئه‌و لیژنه‌ى پێكهێنرا بۆ پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زى ده‌ستى به كاره‌كانى كردووه و له رۆژانى ئاینده‌دا چه‌ندین دیدار و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یه‌كه ئیداریه‌كان و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ گوێگرتن له پێشنیار و داواكارى ئه‌وان تاوه‌كو پرۆژه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند ترببێت”.
ووتیشى”ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو كاره‌كان و سه‌ره‌نج تێبینیه‌كانمان له سه‌ر داهات و خه‌رجى سنوره‌كه و ده‌سه‌ڵاته كارگێڕیه‌كان له ناو ئه‌م پرۆژه‌دا كۆبكه‌ینه‌وه، واتا ئه‌م پرۆژه‌یه چاره‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و گرفتانه ده‌كات كه سهردامانێكه لاى هاووڵاتیان بۆته جێگاى پرسیار له باره‌ى داهاتى سنورى پارێزگاكه كه ڕه‌نگ بێت ئیتر رێگاى پرسیار نه‌مێنیته‌وه بۆ هیچ توێژێك هێنده به شه‌فافى كارى له‌سه‌ر بكه‌ین”.
هاوكات راشیگه‌یاند”له ئێستا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شدارن له پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زى ئیدارى و دارایى تاوه‌كو ئێستاش هیچ لایه‌نێك به فه‌رمى دژى پرۆژه‌كه نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه به‌ڵام پێشبینى ده‌كه‌ین له داهاتوودا ئاسته‌نگمان بۆ بێته پێش”.
More News
-
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
27 mins لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
27 mins لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
2 hours لهمهوپێش



