زیندانییه‌ك لەناو چاکسازی گەورانی هەولێر به كۆرۆنا گیانیلەدەستدا

زیندانییه‌ك له یه‌كێك له زیندانه‌كانى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له کاتژمێر 2:15 خوله‌ك له چاکسازی گەورانی ھەولێر زیندانییه‌ك گیانیلەدەستدا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتیشى: “به‌ندكراوه‌كه به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و به مادده‌ى تیرۆر سزادراوه”.
زیا پترۆس، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بە SNNی راگەیاند: ” له کاتژمێر 2:15 خوله‌كى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ لە چاکسازی گەورانی شارى ھەولێر زیندانییه‌ك به‌ناوى ( و ع ڤ ) کە بەرەگەز عەرەبە و بەماددەی تیرۆر سزادراوه به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه گیانى له‌ده‌ستداوه”.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ هۆشدارى ده‌دات له دۆخى چاكسازییه‌كه و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “تا ئەم ساتەوەختە 2 هه‌زار و 100 بەندکراو ھەیە لە چاکسازی گه‌ورانى شارى ھەولێر، له‌كاتێكدا کە باڵەخانەکە تەنیا بۆ راگرتنى 900 سزادراو دروستكراوه”.
زیا پترۆس ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “پێویستە بەزووترین کات کێشەی ئەم چاکسازییە چارەسەر بکرێت، بەپێچەوانەوه کارەسات روودەدات، چونکە بەرکەوتە بە ڤایر‌وسی کۆرنا زۆر زۆرە له‌وێ”.
More News
-
گرژییه‌كانى گه‌رووى هورمز نرخى غازى به‌رزكرده‌وه
23 hours لهمهوپێش -
بەغدا 120 ملیار دینار لە پارەکە دەبڕێت
23 hours لهمهوپێش -
لەژێر کاریگەریی هێرشە چڕەکانی ئۆکرانیادا؛ لە کرێمیا باری نائاسایی ڕاگەیەندرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
گرژییه‌كانى گه‌رووى هورمز نرخى غازى به‌رزكرده‌وه
23 hours لهمهوپێش -
بەغدا 120 ملیار دینار لە پارەکە دەبڕێت
23 hours لهمهوپێش



