“بومه‌له‌رزه‌یه‌كى وێرانكه‌ر له توركیا رووده‌دات كه 100 ساڵه هاوشێوه‌ى نه‌بووه”

ئامێرى پێوانه‌ى بومه‌له‌رزه | فۆتۆ: Daily Herald
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى ئه‌ندازیاریی شارستانى له زانكۆى ئینۆنۆ له توركیا پێشبینى روودانى بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئه‌و بومهلهرزهیهى كه رووده‌دات له‌ماوه‌ى 100 ساڵدا هاوشێوه‌ى نه‌بووه”.
ته‌ڵحه ساریجى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى زانستى ئه‌ندازیاریی شارستانى له زانكۆى ئینۆنۆ له مه‌ڵاتیا كه هاوكات توێژه‌ره به میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاندووه: “پێشبینى ده‌كه‌م به‌منزیكانه بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز به گوڕى 6.5 بۆ 8 پله به پێوه‌رى رێكخته‌ر ڕۆژهه‌ڵاتى ناوچه‌ى ئه‌نادۆڵ بگرێته‌وه چونكه درزی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ توانای روودانی ئه‌و بومهلهرزهیهى هه‌یه”.
ئه‌و توێژه‌ره ده‌شڵێت: “بومه‌له‌رزه‌كه هێنده به‌هێز و وێرانكه‌ره كه له ماوه‌ى 100 ساڵى رابردوودا هاوشێوه‌ى نه‌بووه”.
ئه‌و توێژه‌ره باس له هۆكارى بومه‌له‌رزه‌كه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئه‌م ناوچه‌یه خۆى له‌سه‌ر هێڵى بومه‌له‌رزه‌یه‌كى چالاكه له ئێستاشدا له ئه‌نجامى ئه‌و جوڵه‌یه‌ى كه هه‌یه هێزێكى گه‌وره كۆبووه‌ته‌وه له‌نێوان درزهكاندا، له‌به‌ر ئه‌وه پێشبینى ده‌كه‌ین ئه‌و هێزه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دروستبكات كه ته‌قینه‌وه‌كه ببێته هۆكارى بومه‌له‌رزه‌كه، له كاتێكدا ئێمه ئێستا به قۆناغى لێكترازانى ئه‌و درزانه‌دا تێده‌په‌ڕین”.
قسه‌كانى ئه‌و توێژه‌ره له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕى 5 پله‌ى رێكخته‌ر ناوچه‌ى مهڵاتیاى هه‌ژاند، مانگى رابردووش بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 6.8 پله به پێوه‌ره‌ى رێكخته‌ر توركياى هه‌ژاند.
More News
-
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسعود پزیشکیان کۆدەبنەوە
42 mins لهمهوپێش -
دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
2 hours لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرابوو
22 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی دواخست
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسعود پزیشکیان کۆدەبنەوە
42 mins لهمهوپێش -
دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
2 hours لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرابوو
22 hours لهمهوپێش



