
ئاراخۆ
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاریداوە هیچ یاریزانێکی دڵی بەرگری نەکڕێت و متمانە بە یاریزانی لاوی ئۆرۆگوایی یانەکەی، رۆناڵد ئاراخۆ بداتەوە کە بۆ تیپی دووەمی یانەکە یاری دەکات.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەکانی وەرزی داهاتوو پشت بە ئەم یاریزانە دەبەستێت و بە یەکجاری بۆ تیپی یەکەم سەریدەخات، یانەکە بڕیاریداوە بە یەکجاری تۆدیبۆی بەرگریکاری فەرەنسی بفرۆشێت، کە لە ئێستادا ئەو یاریزانە بە خواستن بۆ یانەی شاڵکەی ئەڵمانی یاری دەکات.
رۆژنامەکە دەڵێت” پێشتر ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە متمانەی بە ئاراخۆ هەبووە تا تۆدیبۆ، ئەو ئەم یاریزانەی پێ باشتر بووە تا لە تیپی یەکەم یاری بکات.
رۆناڵد ئاراخۆ ئۆرۆگواییەو تەمەنی 21 ساڵە، لە دڵی بەرگری یاری دەکات و باڵای 1.92 سم و کێشی 82 کگم دەبێت.
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
34 mins لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
12 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
34 mins لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
12 hours لهمهوپێش



